موچە وەرگرتن لە هەژماری من زیادی کرد

سبەی چوارشەممە، مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە پڕۆژەی هەژماری من، لە ڕێگەی هەمان پڕۆژەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

سێشه‌ممه‌، 13ـی ئایاری 2025، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاوی كرده‌وه‌، تاوەکوو ئێستا 419 هەزار کارتی پرۆژه‌كه‌ دابەش کراون و 580 ئامێری (ATM) لە 200 شوێنی جیاوازی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانراوان.

لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو خشتەیه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە، سبەی چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، ژمارەیەک وەزارەت لە ڕێگه‌ی پڕۆژەی هەژماری منه‌وه‌ مووچەکانیان وەردەگرن.

پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئاماژەی بەوەش کردووه‌، 313 هەزار و 200 مووچه‌خۆر لە مانگی ئاداری ئه‌م ساڵ لەڕێگەی پڕۆژەكه‌وه‌ مووچەکانیان وەرگرتووە، لە کاتێکدا ئەم ژماره‌یه‌ بۆ ئەم مانگە زیادی کردووە و 365 هەزار و 200 مووچه‌خۆر مووچەکانیان وەردەگرن، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت 52 هه‌زار مووچه‌خۆری دیكه‌ له‌م مانگه‌دا مووچه‌كانیان به‌ سیسته‌می پرۆژه‌كه‌ وه‌رده‌گرن.

دابەشبوونی جوگرافیا بەگوێرەی پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من بەم شێوەیە:

هەولێر: 220.4 هەزار

دهۆک: 114.3 هەزار

سلێمانی: 30.5 هەزار

پڕۆژەی هەژماری من جەخت لەوە دەکاتەوە، بەم زووانە ژمارەیەک بانکی دیکە بەشداری له‌ پرۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال