بەهمەن عبدوللە:پەرلەمانتاری پارتی وڵامێکی توندی دۆران کاڵکان سەرکردەی پەکەکە دەداتەوە


 

دۆڕاو کاڵکان جگە لەخائینیکی دوژمن بەکورد و عەمیلیکی نێردراو بۆ کورد بەکوشت دان هیچی تر نیە  


ئەو دوژمنەی ڕیبازی شۆڕشگیری نەتەوەیی کەوەک جورج خۆی لەکونی شاخەکانی کوردستان حەشارداوە و  کچ و کوڕی کورد دەنێریتە بەر رەحمەتی درۆنەکانی تورکیا ، بەهیچ شێوەیەک نەبۆی هەیە و نەحەدی هەیە باسی کوردستان و کوردایەتیش بکات ، ئەو جگە لەدوژمنیکی سەرسەختی شۆڕش و کوردایەتی و هۆکارێکی سەرەکی تێکدانی رەوتی کوردایەتی لەباکور هیچی دیکە نیە .


هەموو نەتەوەی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان  دەزانن بارزانی کێ یەو چۆن عەرشی دوژمنان و نەیارانی کوردایەتی هەژاندوە ، کە  هیچیان بەدەستەوە نەماوە بۆیە دەڕشێنەوە بەپێڵاوەکانی بارزانی دا   .


مێژووی شۆڕشگێڕی کورد سەلماندویەتی کەهەر کات کوردستان و کورد توشی مەترسی بوبن بارزانی سەنگەری پێشەوەی بەرەکانی شەڕ و سیاسەت و دبلۆماسیەتی هەڵبژاردوە و هیچ کات لەئەشکەوت و شاخەکان خۆی نەشاردوەتەوە لەترس دا .


بۆیە هەرکەس باسی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری بکات دۆڕاو کاڵکان و جەماعەتەکەی بۆیان نیە ، چونکە ئەوان جگە لەدەستیکی پیسی ناو ڕیزەکانی کورد هیچی تر نین .


بهمن کاك عبداللە 

پەرلەمانتاری کوردستان

أحدث أقدم

نموذج الاتصال