بۆمبێك بە چەكدارانی پەكەكە تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار چەكدار گیانیان لە دەست دا


 بۆمبێك بە چەكدارانی پەكەكە تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار چەكدار گیانیان لە دەست دا كە دوویان خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن.


كارەكانی پەكەكە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان، چەندان مەترسیی بۆ گوندنشینان دروست كردووە، بەردەوام لە ڕێی دانانی بۆمبەكانیان هاووڵاتییان بوونەتە قوربانی، بەڵام ئەمجارە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك، چوار چەكداری خۆیان گیانیان لە دەست دا.


ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی نیسان، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی هەپەگە، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، لە شوباتی 2022دا لە بنكەكانی مەشق و راهێنانەكانیان لە چیای مەتین، زاپ، ئاڤاشین و باسییان لە باشووری كوردستان، چوار چەكدار گیانیان لە دەست داوە. 

 

باس لەوەش كراوە، كوژرانی ئەو چوار چەكدارەی گەریلاكان، لە كاتی راهێنان و بەهۆی تەقینەوەی بۆمب پێیاندا بووە كە سەرقاڵی مەشق و راهێنان بوونە لەسەر بۆمب. 

 

بەپێی راگەیەنراوەكە ئەو كەسانەی گیانیان لە دەست داوە، دوانیان خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و دووەكەی تریش خەڵكی باكوری كوردستانن.


چەكدارانی پەكەكە لە رابردوو و ئێستەدا، بوونەتە هۆكاری نائارامیی ناوچە سنوورییەكان و بێزاركردنی هاووڵاتییان، بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 گوندی باكوری هەرێمی كوردستان، تا ئێستە نەتوانراوە ئاوەدان بكرێنەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال