بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی موچە ڕاگیراوە


بەپێی زانیارییەكانی (بارزانی پۆست)بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، ئاگاداری بانكەكانی سلێمانی كراوەتەوە كە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی ئەیلوول نەدەن. 

چونکە قوباد و تیمەکەی زیاتر لە 6 مانگە تۆراون لە ئەنجومەنی وەزیران چونکە حکومەت داوای لە یەکێتی کردووە داهاتی سلێمانی ئاشکرابکەن بۆی کوێی دەبەن و بۆچی نە لە خزمەتگوزاری سنورەکە خەرجی دەکەن نە دەخرێتە بانک بۆ موچە نە دەگەڕێندرێتەوە وەزەراتی دارایی 

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە رای گەیاندووە، ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2023، مووچەی چەند دامەزراوەیەك و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت. بەڵام كاتێك خانەنشینانی پێشمەرگەی ئەیلوول سەردانی بانكەكانیان كردووە بۆ وەرگرتنی مووچە، مووچەكانیان پێ نەدراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە لایەن قوباد تاڵەبانییەوە فەرمان بە بانکەکان کراوە موچەیان پێ نەدەن 

وەزارەتی دارایی وەزیرەکەی لە پشکی گۆڕانە ڕایگەیاند 
پارەی پێویستی مووچە بۆ سلێمانی نێردراوە، بەڵام ”کێشەی کورتهێنان و کەمبوونەوەی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی نوێ نییە و لە ساڵی 2021ەوە دەستی پێکردووە.

 مانگی رابردوو 34 ملیار دینار لە پشكی سلێمانی زیاتر لە هەولێرەوە بۆ وەزارەتەكە نێردراوە و لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووش جارێکی تر بڕی 29 ملیار دینار لە دەرەوەی پشکی سلێمانی بۆ بانکەکانی سلێمانی نێردراوە.

ئەم یارییە شەرمەزاری و سەرشۆڕی قوباد و بافڵی برای لە سنوری سلێمانی دەیکەن هەرچی داهاتی ناوخۆیی و گومرکەکان دەیبەن کە مانگانە بە دەیان ملیۆن دۆلاریان دەست دەکەوێت بۆ خۆیان تاڵانی دەکەن بۆ موچە و خزمەتگوزاری سنورەکە تەرخان ناکەن بۆ ئەوەی موچەخۆران خەڵکی سنوری سلێمانی حکومەت تاوانباربکەن کە سزای سنوری سلێمانی دەدات بە پێچەوانەوە حکومەت سەرەڕای ئەوەی کوڕانی تاڵەبانی دزو حەرامخۆر داهاتی سلێمانی ناگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی بەڵام حکومەت بۆ موچە و خزمەتگوزاری لە پشکی هەولێر و دهۆکی بۆ سلێمانی ناردووە هەر کە ئەو پارەیەش گەیشتووە سلێمانی کوڕانی تاڵەبانی زۆر جار هەبووە ئەوەیانیش دزیوە تا خەڵک و موچەخۆر بەکاربێنن دژی حکومەت.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال