حەسیبە گەردی : شادی و ئاغاکەی هەمان شوێنیان دێشێ

شادی و ئاغاکەی هەمان شوێنیان دێشێ

کەسێکی وەک شادی نەوزاد، کە رێز لە خۆی و قسەکانی ناگرێت، کەسێک کە لە بن سێبەری کەسێکی ساختەچی و قاچاخچی وەک شاسوار هەڵتۆقیووبێت (وەک خۆی رایگەیاندووە)، ئاساییە لەوەڕەکەی بباتە بن سێبەری قاچاخچی و ساختەچیەکی گەورەتر لە شاسوار.

بێگومان کەس و کەسایەتیەکی لەو شێوەیە شایەنی وەڵام دانەوە نیە، ئەو چەند وشەیەش تەنها بۆ ئەوەیە بەبیر خەڵک بێتەوە، شادی تەنها سەروچاو و لەش و لاری تەزویر نیە بەڵکو ناوەکەشی هەوە، (شادیە)ی کردووە بە (شادی). لەوەش خراپتر شادی وەک چۆن دەرەوەی هەموو ساختەچیایەتیە ناوەوەی وێرانترە.

شادیە کە بۆ گەیشتن بە پەڕلەمان بووە نانخۆری شاسوار و دواتر بە بەڵێنی داپۆشینی فەزاحەتەکانی خۆی فرۆشتە بافل، ئاساییە بگرە نا مەنتقی و سەیر دەبێت، ئەگەر (پڕ) نەداتە حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان، چونکە خۆی و ئاغاکەی دەزانن کوێیان دێشێ و دەزگا ئەمنییەکان چ برینێیکیان لە دڵ دروست کردوون، بە رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی زیاتری ساختەچیایەتی و قاچاخچیایەتیان.

شادیە و ئەوانەش کە ناچاری دەکەن هێرش بکاتە سەر حکومەت، دەبێ بزانن کە حکومەت دەستبەرداری جێبەجێکردنی یاسا نابێت و نە موجامەلەی کەس دەکا و نە خاتری کەسیش دەگرێت، وەک چۆن ئەوانەی ناماقولیان بەرامبەر بەو پارێزەرە بەڕێزەی هەولێر کرد، دەستگیرکران و سزای خۆیان وەردەگرن، بە هەمان شێوەش بکوژانی هاوکار جاف پەلکێشی بەردەم دادگا دەکات و دەبێت سزای خۆیان وەربگرن.

حسیبە سعید گەردی

١٦ـی نیسانی٢٠٢٣ 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال