پەیامی ئەژی ئەمین لە یادی دامەزراندنی پارتی


بەڕێز جەنابى سەرۆک بارزانى،
‏بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان،
‏ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى،
‏ئەندام و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان،

‏لە (٧٧)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لە ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم. 

‏لەکاتێکدا ساڵیادى پارتى دەکرێتەوە، هەرێمى کوردستان بەدۆخێکى هەستیاردا تێدەپەڕێت. 

لەئێستادا زیاتر لە هەرکاتێکى دیکە هەڵوێستى نیشتمانپەروەرى و خزمەتکردنى گەل و نەتەوەکەمان ئەرکى لەپێشینەى هەموو هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانە بەدەر لە هەر بیرکردنەوەیەکى سیاسى. 

لەم ڕۆژانەدا، پشتکردن لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان، خیانەتکردنە لەمێژووى چەندین ساڵەى قوربانیدانى گەلى کورد و ئەو خەباتەى لەپێناو بەدیهێنانى ئەم ئەزموونەدا کراوە. 

‏هەموو لایەک پێویستە لەم بارودۆخەدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین، نابێت ئەزموونى هەرێم بکرێتە قوربانى بەرژەوەندى شەخسى و پۆست و گیرفانى چەند کەسێک. 

‏لەم دەرفەتەدا، دووبارە جەخت دەکەینەوە گەلەکەمان پێویستى بە خەباتى دڵسۆزانە و لێبڕوانەیە بۆ جێگیرکردنى دەستکەوتەکانمان و پاراستنى پێگەو ئەمنیەتى ئەزموونەکەمان. ئەمەش بە تەبایى سیاسى و نیشتمانیمان لەناوخۆ و بەغدا و لەسەر ئاستى ناوچەکە بەدیدەهێنرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال