بەپەلە هەواڵی نوێ موچەی مانگی 6 گەیشت


سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان پێکەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

بەپێی یاسای بودجەی 2024 و ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ناردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر کراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێشتر وەزارەتەکان ئاگادارکراونەتەوە لە 10ـی مانگ لیستی ناوەکانمان بۆ بنێرن، بەڵام لەبەر پشووی جەژن ئەم مانگە دواکەوت، لەگەڵ دەستپێکی دەوام لیستەکان دەنێرن و ئێمەش ڕاستەوخۆ بۆ بەغدای دەنێرین".

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شەشی هێزە ئەمنییەکانیش لەگەڵ لیستی فەرمانبەران بۆ بەغدا ڕەوانە دەکات.

ناردنی مووچە چوار تا پێنج ڕۆژی دەوێ تا بەغداش وردبینی بکات و پارەکە بنێرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال