لە بەغدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

 

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 6 ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 30-06-2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند وەزارەتەکە دوای تەواوکردنی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 6 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان؛ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی ئەو مانگەی دا.

بە گوێرەی زانیارییەکان چاوەڕێ دەکرێت سبەی دووشەممە، 01-07-2024، بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی دەرنەکردووە.

لەبارەی مووچەی مانگی 5ی دەزگا ئەمنییەکان ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا کێشەکە چارە بکرێت و بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال