سەرۆکی ڕووسیا : پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکرێ

فلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا، لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی ساڵانەیدا رایگەیاند: 

پێویستە دۆزی كورد چارەسەر بكرێ، یەكێك لە سیاسەتمەدارانی ئەورووپا پێش ماوەیەك پێی گوتم كە كورد غەدری لێ كراوە لە دوای جەنگی یەكەمی جیهانی و هیچ كام لە وڵاتان بەرانبەر بەو بەڵێنانەی پێیان دابوون بۆ دروستكردنی وڵاتێكی نەتەوەیی بۆیان سەرڕاست و بەوەفا نەبوون، سەرەڕای ئەوەی كورد لە یەك جوگرافیادا دەژی، بەڵام بەسەر چوار وڵاتدا دابەش كراون و ژمارەیان زیاتر لە 35 ملیۆن كەسە، بەڵام هێشتا وڵاتی سەربەخۆیان نییە.

گوتیشی: پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسێكی سەرەكییە و پێویستە چارەسەر بكرێ.

گوتیشی: كورد جەنگاوەری ئازان و پیاوی جددین و شەڕكەڕی راستەقینەن، پێویستە كێشەكەیان چارەسەر بكرێ.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال