گوتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە قۆناغی کۆتاییدایە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە بەچڕی کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، میزان موراجەعە و ناردنی داهاتی مانگی سێ دەکات، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچە لە بەغداوە بێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت.
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "لیستی مووچەی مانگی چوار لە تەواو بوونە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
داهاتی ناوخۆ کۆکراوەتەوە، ئەم مانگە نزیکەی 49 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، هاوکات بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و تێبینییەک لەبارەی لیستی مووچەی مانگی چوارەوە.