د.خه‌لیل غازی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند
"دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه بێت یانیش زیاتر دابه‌زێت بۆ ساڵی داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر میزانیه ده‌بێت، بۆیە وه‌ك لیژنه‌ی دارایی ده‌بێت هه‌ندێ هه‌موار له یاسای بودجه بكه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه به‌و شێوه‌یه بودجه به‌شی ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه ناكات.
"ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی گوتیشی "وه‌ك لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، حه‌فته‌ی داهاتوو كۆده‌بینه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌باره‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كاریگه‌ری دیزینه‌كه‌یه له‌سه‌ر داهاتی عێراق."
د.خه‌لیل غازی ڕوونی كرده‌وه "نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێو یاسای بودجه به 70 دۆلار خه‌مڵێندراوه، ئه‌مساڵ به‌كۆی گشتی عێراق یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی له‌سه‌ره‌وه‌ی 70 دۆلار فرۆشتووه، ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل به 65 دۆلاره بۆ ئه‌مساڵ كێشه‌ی نابێت، ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت له خوار 60 دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی قه‌باره‌ی بودجه‌ی عێراق ده‌بێت."