ترەمپ ئامادەنیە لەگەڵ سودانی کۆبێتەوە
له‌دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، 17 جار داواكاریی بۆ سه‌ردانى واشنتۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ پێشكه‌ش كردووه
بەڵام تائێستا ڕه‌زامه‌ندی پێنه‌دراوه و به‌رپرسانى كۆشكى سپی چاوەڕوانی “تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە”ـى لێدەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی لە واشنتۆن، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تائێستا 17 جار داوای پێشکەشکردووە به‌مه‌به‌ستى ئەنجامدانی سەردانێک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆبوونەوە لەگەڵ دۆنالد ترەمپ بەڵام تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکی ئەرێنی و یەکلاکەرەوەی وەرنەگرتووە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە ئیدارەی ئەمریکا مەرجی دیاریکراوی هەیە و دەیەوێت هەنگاوی کرداریی لە سودانی ببینێت بەرامبەر ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەلایەن ئێرانەوە لەعێراق پشتیوانی دەکرێن.
“ئەمریکییەکان بە ڕوونی پێیان وتووە کە پێشوازی لێکردنی لە کۆشکی سپی بەندە بەوەی کە تا چەند دەتوانێت سەروەریی یاسا بسەپێنێت و جڵه‌وى گرووپە چەکدارە عێراقییه وه‌لائییه‌كان كه سه‌ر به ئێرانن بكات و له قاڵبیان بدات”.
پێکدادان و گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی کەتائیبی حیزبوڵڵا، لەلایەن واشنتۆنەوە وەک بەشێک لەو تاقیکردنەوەیە سەیر دەکرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئەمریکییەکان دەیانەوێت ببینن سودانی بە ڕاستی بەرەنگاری ئەو گروپانه ده‌بێته‌وه.