بەڤیدیۆ ژنێک بە نەعلە هێرش دەکاتە سەرمێردەکەیی بە هۆییی خیانەتەوە


ژنێك لە ناوچەی بوبال لە ویلایەتی مادیا برادیش لە هیندستان لە هۆڵێکی لەشجوانیدا هاوسەرەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی گرت و هێرشی کردە سەریان.
لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "امارات الیوم" ئاماژەی بەوەکردوە، لە ڤیدیۆیەکدا کە بە ڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە ژنێك دەرکەوتووە کە لە هاوسەرەکەی و ژنێکی دیکە دەدات دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە هاوسەرەکەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنەدا هەیە.
وەك دەردەکەوێت ئەو ژنە لەگەڵ خوشکەکەی چووە بۆ هۆڵێکی لەشجوانی، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەك بووە گومانی لە هاوسەرەکەی کردوە و بە وتەی خۆی زانیویەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنەی دیکەدا هەیە.
وێرای ئەوەی هاوسەرەکەی ئەو تۆمەتەی رەتکردووەتەوە وتوویەتی کە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەو کچەدا نیە و نایناسێ بەڵام هاوسەرەکەی بڕوای پێنەکردوە.
وەك دەردەکەوێت سەرەتا بە دەمەقاڵێ دەستی پێکردوە و لەدواتردا ژنەکە بە نەعل لە هاوسەرەکەی و خۆشەویستەکەی دەدات، دواتر قژی دەگرێت و بە هۆڵەکەدا رایدەکێشێت و هەرچەندە هەوڵدەدەن لە ژێر دەستی دەریبهێنن بەڵام بێسوود دەبێت.
دواتریش بەرپرسێکی بنکەی پۆکیس بەناوی ئانێل باجبای وتوویەتی، هەریەکە لە ژنەکە و پیاوەکە سکاڵایان دژ بە یەکتر تۆمار کردووە.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال