سەرۆک بارزانی:پێشوازی پاتریاکی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات


ڕۆژی یەكشەممە 12ی كانوونی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان كرد.


لە دیدارەكەدا كە مەتران بەشار وەردە ئامادە بوو بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوای كرد كە سەرۆك بارزانی ڕۆڵی خۆی لە نزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بگێڕێت.


هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕەوشی كریستیانەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و جەخت لە قووڵتركردنی پێكەوەژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال