هەڵمەت حاجی دەڵێت:یەکێتی دەیان جار یەکڕێزیان تێکداوە


 

ئەوانەی لە جارێک زیاتر و دەیان جار یەكڕیزیان تێکداوە ، چۆن لە ڕوویان دێت باسی یەکریزی بکەن، ھەمیشە دەڵێن ئێمە لە ھەوڵداین بۆ رێکخستنی نێو ماڵی کوردی ، ماناکەی وا لێدێت کە ئەوان ھۆکاری تێکدانی بوونە ھەمیشە لە ڕابردوو ، ھەرگیز تێکدەرانی یەکریزی نابنە بکەری یەکریزی.ئێوە لە رابردوو دەنگتان بە چەند پۆستێک لە ئاستی باڵای کوردستانیش نەدا  ، ئەمجارەش دەنگتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نەدا کە پارتی بوون و قسەی پارتیش لە کۆتایی چووە سەر ، لە رابردووشدا سەرۆک کۆمارتان لە رێگەی میکانیزمێکی سەقەتەوە دیاریکرد و تەوافوق و سازانتان لەبەرچاو نەگرت، 

ھەموو ئەوانەی بەو حاڵەی ئێستا وەک عەنتەر خۆیان دەبینن و لێدەخوڕن و سازان لەبەرچاو ناگرن لە پێناو جێبەجێکردنی ئەجێندای نەیارانی کوردستان، بەیانی گەر بدۆرێن، ئەوا ھەر ئەوانن پێش ھەموو خەڵک دێنەوە دەڵێن یەکێتی تەسلیمی پارتی بوو، لەولاشەوە باش دەزانن کە یەکێتی تاکرەوانە بەبێ سازان کارێکیان کردووە و ماڵیان بە قوڕگیراوە. جا گەر پەند وەربگرن ئەگینا ئەوەش وەک ئەوانی دیکە بۆیان دەچێتە مێژووەوە.

ئەو شینەی ئەوان دەیگێرن بۆ دۆڕانەکەیە نەک بۆ بردنەوە .. ئەگینا راست بەو ڕێگای شێر بگرە و ترست لە چییە؟؟

أحدث أقدم

نموذج الاتصال