سـبه‌ی سـه‌رۆكی هـه‌رێمی كـوردستان واده‌ی هـه‌ڵبژاردنی په‌رلـه‌مان دیـاری ده‌كات
فـه‌وزی هه‌ریـری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای سەردانی شاندی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ لای لایەنە سیاسیەکان سەرجەم لایەنە سیاسیەکان جەختیانکردەوە لەوەی کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆی ئەنجام بدرێت.
هەروەها سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، ڕاشیگەیاند، هەڵبژاردن لە هەفتەیی یەکەم یان دووەمی مانگی دە ئەنجام دەدرێت و سبەی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ دەردەچێت.