سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات


ڕۆژی چوارشەممە ۱٦ی شوباتی ۲٠۲۲ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.


لە دیدارەکەدا کە ڕۆبێرت پاڵادینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهات و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران.


هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە.


لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی بە وردی بایەخ بە گۆڕانکاری و ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق دەدات و هانی هەموو لایەک و هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدات بە لەیەکتێگەیشتن و هەماهەنگی گرفتەکان چارەسەر بکەن.


باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال