ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت : چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی ناوی كاندیدێكی نوێی پۆستی سەرۆككۆماریان بۆ بافڵ تاڵەبانی كردووە
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەكەوە لەناو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کردووە :
ـ لەكۆبونەوەكەی دوێنێدا سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (مالیكی، عامری، خەزعەلی) داوایان لەبافڵ تاڵەبانی كردووە ، لەگەڵ بارزانیدا لەسەر كاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەوێت ..
ـ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیانوابووە بەردەوام بوونی قەیرانی پۆستی سەرۆككۆمار هەموو گفتوگۆ سیاسییەكان پەكدەخات ..
ـ چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی ناوی كاندیدێكی نوێی كوردیان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بۆ بافڵ تاڵەبانی كردووە ، ئەو كەسەی پێشنیازیان كردووە لەپارتی و یەكێتییەوە نزیكە و چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتیوانی دەكات