پەرلەمانتار و بەرپرس و لایەنی دۆڕاو دڵیان بە لەناوچونی کوردستان خۆشە


 

دەستیان پێکردەوە !


میدیا و نوسەر و پەڕلەمانتار و ھەندێک لایەنی قورمیشکراو دەستیان بە ڕشتنەوەی ژەھری خۆفرۆشی کردەوە


میدیایەک دەلێت ھێرش دەکرێت ،یەکێک دەڵێت موچە تەواو ،یەکێک دەلێت زاخۆش دەگیرێت!کابرای تر دەلێت کوردستان کۆتایی ھات ، نازانرێت ئەمانە بۆ شەرم نایانگرێت!ئاخر نەبوە جارێک و دووجار کوردستان نەگیرا؟ژێرخانی ئابووری نەڕوخا؟تۆ بەکوردی دەنوسی و بەکوردی دەلێیت ، لە کوردستان و شەوان لەژێر ئەمنیەتێکی پارێزراو تا بەیانی دەخەویت دەرگای مالیش واڵاکەیت مێش خۆی ناکات بەمالت ،ھێندە ئارامە ، کەچی دەماری جاشێتی بەل دەبێت و دەبنە قورمیشکراوی خەزعەڵی و ئەوانەی لە ترسی فڕۆکەی ئەمریکا کونەمشکیان لێ بوەتە قەیسەری،دەیان میدیای ئاراستەکراو بە پاڵپشتی پەڕلەمانتار و بەرپرس و لایەنی دۆڕاو ،دەستیان کردۆتەوە بە مێشک بردنی خەڵک و تێکدانی دەرونی خەڵکی خۆیان کە کوردستان دەبێتە کاولستان،دڵیان بەوە خۆشە نەوت و موچەی خەڵک ببڕدرێت تا سبەی موزایدەی پێ بکەن! دەڵێت تەواو دادگا بڕیاری دا ! ئاخر ئەو دادگایە کوردستان دروستی کرد ئەو ھێزەش زۆر لەمێژا تاقیکراوەتەوە کە پێی لێدەخوڕیت ! داگیرکردن بۆ؟ بێ موچەیی خەڵک بۆ ؟خۆ ئەو داھاتە زەبەلاحە لەو بابەتانە دەدەن گەر بکەینە تمەن لێرە تا قوم ڕیز دەکرێت ، ھەر ناگەن بە ھیچ.


پێستی ڕووی هێندە قایمە شمشێری میسری نایبڕێت

گەر بە کەوشی کەیت بێخەمبە تا قیامەت نادڕێت


میدیای ئاراستەکراو


سەھل سوورچی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال