گەنجێکی 16ساڵا بە دەستی براگەورەکەی کوژرا




 



كه‌مێك پێش ئێسته‌ له‌ شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر له‌ پارێزگای كه‌ركووك، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌لایه‌ن برا گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا.

كوژراوه‌كه‌ به‌ ناوی ''چ.ك.ح ''ه‌ و به‌پێی قسه‌ی خێزانه‌كه‌ی، قوربانییه‌كه‌ وازی له‌ خوێندن هێناوه‌ و ئاماده‌ش نه‌بووه‌ وه‌ك شوان كار بكات، دواجار ده‌مه‌قاڵه‌ دروست بووه‌ و برا گه‌وره‌كه‌ی به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانی هێناوه‌.

به‌گوته‌ی پۆلیس، بكوژه‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان شوێنه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌ و بیگرن

أحدث أقدم

نموذج الاتصال