ئاسۆ حاجی:ڕۆژنامەنوس دەزانن بۆچی لە سلێمانی موچە نادرێت؟


 

بۆ لە سلێمانی موچە نادرێ؟

                                              ئاسۆ حاجی

بەپێی زانیاریەکان جگە لە دەست بەسەرداگرتنی داهاتی دەروازە سنووریەکان و داهاتی ناوخۆیی پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، بافل تاڵەبانی دەستی کردووە بە سەرانە وەرگرتن لە چەند کۆمپانیا و سەرمایەدارێکی دەڤەری سلێمانی، وێڕای ئەوانە ئەو پارەیەشی بردووە کە بۆ موچەی فەرمانبەرانی ئەو دەڤەرانە بۆ بانکەکانی سلێمانی نێردراوە، باشە بۆ ئەو کارە دەکرێ و یاری بە قوت و ژیانی خەڵکی سلێمانی و هەلەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەکرێ؟ دوو هۆکار لە پشت ئەو کارانەی بافل تاڵەبانیە:

یەکەم، موچەی فەرمانبەران دەبا و لە پشتەوە لە رێگای رێکخستنەکانی یەکێتی کە دەستیان بەسەر هەموو دامەزراوەکان و ناوەندەکانی خوێندن گرتووە، هانی خەڵک دەدات بۆ خۆنیشاندان و بایکۆت کردن، لە پێناو فشار دروست کردنی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەشیە بۆ سەر پارتی لە پێناو هەندێک دەسکەوتی حیزبی و شەخسی.

دووەم، بەکارهێنانی قوت و موچەی خەڵکی سلێمانی لە شەڕی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاقە، بافل تاڵەبانی لەوە دڵنیایە کە کاندیدەکەیان دەدۆڕێ، بۆیە دەستی کردووە بە کڕینی پەڕلەمانتارانی شیعە و رێکەوتنی نهێنی لەگەڵ لایەنەکانی سەر بەئێران.

ئەو دوو هۆکارەی لە پشت بردنی موچە و پارەی خەڵکە لە یەک خاڵ یەکدی دەگرێتەوە، ئەویش بە بارمەتە گرتنی دەڤەری سلێمانی و خەڵکەکەیەتی و بەکارهێنانیانە وەک کەرستە و ئامرازی شەڕێکی حیزبیانەی، کە دەرئەنجامەکی روونە زیاتر بێ بەش کردنی سلێمانیە لە خزمەتگوزاری و برسی کردنی زیاتری خەڵکەکەیەتی.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال