سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەڵاوکردەوە لەسەر هێرشە موشەکیەکەی بۆ سەر شاری هەولێر


 

سەرۆک بارزانی: هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.


پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.


بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.


جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.


داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.


مسعود بارزانی

۱۳ـی ئاداری ۲٠۲۲

أحدث أقدم

نموذج الاتصال