بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی عێراق لەژێر فشاری تورکیا و یەکێتی ئەوروپا سڕ دەکرێت.
ماڵپەری تیری لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی سەبارەت بە نایاسایی بوونی گرێبەستیە نەوتیەکانی ھەرێم،لەژێر فشاری نێودەوڵەتی سڕ دەکرێت.
سەرچاوەکە پشتڕاستی کردەوە کە ھەریەکە لە یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بە فەرمی داوایان لە عێراق کردوە ھیچ ھەنگاوێکی ھەڵە نەنێت دژی ھەرێمی کوردستان ، ھاوکات بەپێی زانیاریەکانی تیر تورکیا لە ئەگەری جوڵاندنی ھێز دژی کێڵگە نەوتیەکانی ھەرێم ھۆشداری داوەتە حکومەتی عێراق،لە بەرامبەر دۆسیەی ئاو دژی عێراق بەکار دێنێت.
ههر ئهمهش وایکرد حکومەتی عێراق پاشگەزببێتەوە لە بڕیاری دادگای فیدڕالی کە نادەستووریە وه وهك یهكهم ههنگاو، وەزیری نەوتی عێراق دانی بە ڕاستی و دروستی گرێبەستە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان نا.