ھادی عامری داوایکردوە "دەرکراوەکان" بگەڕێندرێنەوە بۆ نێو یەکێتیی


 ھادی عامری داوایکردوە "دەرکراوەکان" بگەڕێندرێنەوە بۆ نێو یەکێتیی


-بەرەی مەقاوەمەتی ئێران لە عێڕاق، کە ئێستا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتیەکدا کۆبوونەتەوە، لەماوەکانی ڕابردوو داوایان لە بافڵ تاڵەبانی کردوە دەرکراوەکانی یەکێتیی بگەڕێنێتەوە نێو یەکێتیی، لەماوەکانی ڕابردووش کاتێک ڕێبوار عەلی شامار دەستگیرکرا بە ھەوڵی ھادی عامری ئازاد کرا.

بەپێی وتەی ھادی عامری لەتبوونی یەکێتیی لە بەرژوەندی بەرەی مەقاوەمەت نییە چونکە یەکێتیی و چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەرکی قوڕستریان لەسەر شانە.


-بەپێی زانیارییەکان لە ھەنگاوی یەکەمدا، بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی نوسینگەکەیەوە پەیوەندی بە لاھور جەنگی بورھان کردوە، وەك سەرەتا لەسەر ئەوە ڕێککەوتون لاھور ناوی لالەزار بۆ شکاندنی ناوی دەباشان بەکارنەھێنێت، سەرجەم کۆڕوکۆبوونەوەکانی لالەزار ڕابگرێت، وەك ئاماژەیەکیش بۆ بوونی ڕۆڵی "دەرکراوەکان" ھادی عامری بەدەم بانگێشتی ئێوارەخوانەکەی ئاڵا تاڵەبانیەوە چوو، کەبێ ئاگادارکردنەوەی بافڵ تاڵەبانی ڕێکخرابوو.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال