فرسەت سەید شکور:پەلەقاژەی شکستی حیزب و گرووپە فاشیلەکانی ھەرێم بەرامبەر پارتی



پەلەقاژەی شکستی حیزب و گرووپە فاشیلەکانی ھەرێم بەرامبەر پارتی

فرسەت سەیدشکور

لەماوەی چەندین ڕۆژی ڕابردووی کارکردنی بێ وچانی «بەکرێگیراوان» بە ھەرچی حیزبی بەرەی نەیار و دەوڵەتانی اقلیمی لە (٢٥٠) ھەزار کوردی بەریتانیا تەنھا توانیان (١٥٠) کەس بۆ نیشاندانی ڕووی ناشرینی خۆیان و جێبەجێکردنی ئەجێندای اقلیمی خەڵکی دیکە کۆبکەنەوە، 

ئەم پەلەقاژانەی شکست لەلایەن پەکەکە و ئیسلامییە توندڕەوەکان و داھات دزەکانی سلێمانی دوو بابەتی زۆر گرنگمان بۆ ڕوون دەکاتەوە:

یەکەم: گەورەیی و کاریگەریی پارتی وەک حیزب کە ھەر بۆ زانیاری؛ لە چەند ھەڵبژاردنی ڕابردوو کە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سندووقی (ھەڵبژاردن) داندراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرانسەری ئەورووپا، (سوێد، بەریتانیا، نەرویج، فینلەندا، ئەڵمانیا، فەرەنسا..) ئەمریکا و کەنەدا و ئوستراڵیا، بە ھەزاران دەنگ لە پێشەوەی لایەنەکانی دیکە بووە، ئەمە ھۆکاری سەرەکیی پەلەقاژە و پەلاماردانی قاچەکانی پارتییە لە ناوەخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ئەوان بە ھەموو حیزب و گرووپە فاشیلەکانیان (١٥٠) کەسیان بۆ کۆکرایەوە.

دووەم: دوو ڕوویی داھات دزەکانی سلێمانی، کە لەلایەک داھاتی سلێمانی تاڵان دەکەن، لەلایەک بەشدارن لە شاند لە خزمەت سەرۆکی حکومەت لە بەریتانیا، لەلایەکیش حەپخۆر و تلیاک کێش دەنێرن بۆ سوکایەتی بە شاندی حکومەت، ئەمە نیشاندانی ڕووییەکی قێزەون و ناشرین و دوو فاقییەکی سیاسیی گەورەیە کە لەگەڵ ئەخلاقیاتی سیاسییدا یەکناگرێتەوە، 

خەڵکی کوردستان باش دەزانێت یەکێتی ھۆکاری سەرەکی گەندەڵییەکانی ھەرێمە، داھات دەدزێ، بانک تاڵان دەکات، 

ھەروەھا عەلی باپیری فکر تیرۆریش دەناسێ و دەزانێت لەکوێیەوە دەمی چەور دەکرێت، ئەمە جیالەوەی میللەت لای ڕوونە پەکەکە لە جنێو فرۆش و بەکرێگیراوی نەیارانی کوردستان ھیچی دیکە نییە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال