هێڤیدار ئەحمەد: سبەینێ ھەموو میللەتی کورد بەرھەمی ئەم ھەنگاوانە وەک دەستکەوتێک دەبینن
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داهاتووی كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كا و كورد ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "فه‌یسبووک" ئاماژه‌ی به سه‌ردان و دیداره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا كردووه و ده‌ڵێ: جەنابی سەرۆک وەزیران، داهاتووی کوردستان مسۆگەر دەکات و کورد دەچێتە قوناغێکی دیکەوە.
ڕووه‌و دۆڕاو و هیچ له‌باردانه‌بووه‌كانیش ده‌ڵێ: ئێوەش ئاستێکی نزم و سووکایەتی و بێڕێزیتان بۆ دەمینێتەوە، لەو قوتابخانەیەی ئێوەدا بۆ ئێستا و داهاتوو ھەر جنێو بەرھەم دێنن.
هێڤیدار دووپاتیشی ده‌كاته‌وه: سبەینێ ھەموو میللەتی کورد بەرھەمی ئەم ھەنگاوانە وەک دەستکەوتێک دەبینێت، بە چ روویەکەوە دەڵێن ئێمەش شەریکین؟ تەریق نابنەوە!