حیزب بە حیزب ڕادەگیرێت، ستراتیژ بە ستراتیژ و پڕۆژە بە پڕۆژە ڕادەگیرێت، نەک بە مووشەک و ھێلکە.


 حیزب بە حیزب ڕادەگیرێت، ستراتیژ بە ستراتیژ و پڕۆژە بە پڕۆژە ڕادەگیرێت، نەک بە مووشەک و ھێلکە.


بەرامبەرەکانی پارتی حەریفی پارتی نین بۆیە: نە لە سەرکەوتنیان و نە لە شکستیشیاندا ھیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت،  ئەوان لە جیاتی ئەوەی تەرکیزیان لای خۆیان بێت چاودێری پارتی دەکەن، ئێ تۆ نەک سیاسەت کۆنکانیش بکەیت، ئەگەر  لە جیاتی دەستەکەی خۆت، ھەر خەریکی چاودێری سەردەستەکەت بیت وەختێک دەزانیت جەڕڕە لە دوای جەڕڕە دەگیرێیت.


ماوتسی تۆنگ دەڵێت: شەڕی بەرامبەرەکەت بە ھەمان چەکی خۆی بکە. ڕوون و ڕەوان: تۆ کاتێک دەتوانیت بە مەشکە دۆیەکەی دەستی پارتی بڵێیت: ترشە کە خۆت لە بەرامبەردا جریکانەیەک شەربەتی نایاب دابنێیت. بەڵام ئەمە ناکەیت و دەچیت لەملاو لەولا گۆبەنی بۆ ساز دەکەیت، حەشدی لێ ھان ئەدەیت، چۆڵەخرتێی«پەکەکە»ئەدەیت، تەنگاو دەبی مووشەکی بۆ ڕەوان دەکەیت، ئەوجا گڕگڕ ھەموو خوڕەخوڕەکەت دێتە سەر ھێلکە وەشاندن. دەی بەخوا ئاوا پارتی ناوەستێت نا.


لوقمان بیارەیی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال