درۆنێك له‌ نزیك شارۆچكه‌ی عەینکاوە‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌


 هەولێر.. درۆنێکی چاودێری ناوخۆیی خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا دەکێشێت

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێک دەشکێت، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە.

هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال