تەکنەلۆجییای پێشکەوتووی ئیسرائیل مرۆڤ و تەنەکان لەپشتی دیوارەکان بە ئاسانی دەبینێت


 

تەکنەلۆجیایەکی نوێی ئیسڕائیلی کە رێگە بە کارپێکەرەکانى دەدات کە بەناو دیواردا خەڵک و تەنەکان ببینن


بەپێی ماڵپەڕى Business Insider، تەکنەلۆجیایەکی نوێی ئیسڕائیلی رێگە بە کارپێکەرەکانى دەدات کە هەستن بە دۆزینەوەى خەڵک و تەنەکان لەپشت دیوارەوە. ئەمەش، لە رێگەى بەکارهێنانى لۆگاریتمێکی بەدواداچوونى دروستکراوی زیرەک و تەکنەلۆجیاکەش ناسراوە بە 1000 Xaver . ئەم تەکنەلۆجیایە، لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسڕائیلییەوە بەناوى Camero-tech دروست کراوە. بەشێکیشە لە بەرهەمەکانى خێزانى See Through Walls، کە هەڵدەستێت بە دەستەبەرکردنى زانیاریی راستەقینە لەسەر کەسەکان و تەنەکان کە لەپشت دیوارەکانەوە شاردراونەتەوە. 


بەپێی کۆمپانیاکەش، XAVER-1000، بریتییە لە سیستەمێکی بنچینەیی و لەلایەن سەربازەکان، جێبەجێکارەکانى یاسا، یەکە هەواڵگرییەکان، تیمەکانى گەڕان و فریاگوزارى و بەکاردەهێندرێت بۆ ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی. بەشێوەیەک، دەتوانێت ناو ژوورەکان لەکاتی خۆیدا دەستنیشان بکات. لەگەڵ، ژمارەى کەسەکان، دوورییان لە سیستەمەکەوە، دووریی ئامانجەکان و ئاراستەیان. کارپێکردنى ئەم تەکنەلۆجیایەش سانایە و تەنها پێویستی بە مەشقێکی کەم هەیە و یەک کەسیشی پێویستە بۆ کارپێکردنى.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال