ماڵپەڕی سی ئێن ئێن: کوردێک توانای هەیە ببێتە سەرۆک وەزیری بەریتانیا


ماڵپەڕی CNNـی ئەمەریکی ناوی چەند کەسایەتیەکی بڵاوکردۆتەوە کە توانای ئەوەیان هەیە ببنە سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا و جێگای بۆریس جۆنسۆن بگرنەوە، یەک لەوانە نازم زەهاوی، ئەندامی پارتی پارێزگارانه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، نازم زەهاوی دوای دوو رۆژ لە دەستنیشانکردنی وەک وەزیری دارایی بەریتانیا، داوای لە بۆریس جۆنسۆن کرد دەست لەکاربکێشێتەوە.

ماڵپەڕەکە نووسیویەت،ی زەهاوی کەمتر لە ساڵێک لەمەوبەر پەیوەندی بە کابینەی حکومەتەوە کردبوو، پێشتر چاوەڕون نەدەکرا بگاتە ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیر بگرێتە دەست، بەڵام دەرکەوتنی لە سەردەمی جۆنسۆندا زۆر خێرابوو، ئەو توانی جێپەنجەی خۆی دیار بکات، وەک وەزیری ڤاکسینەکان لە کاتی پەتای کۆرۆنادا و دواتر وەک وەزیری پەروەردە ده‌ربكه‌وێت.

نازم زەهاوی لە خێزانێکی کورد لە بەغدا لە دایکبووە، له‌ تەمەنی 9 ساڵیدا  لە چنگی رژێمی سەدام ‌حسێن هەڵهاتن و روویان لە بەریتانیا کرد.

سه‌رچاوه‌: VOA

أحدث أقدم

نموذج الاتصال