سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و سێ ساڵی دەستبەکاربوونی کوردستانی لە دارمانی ئابوری رزگارکرد



 سەرۆکی حکومەتی ھەرێم  و سێ ساڵی دەستبەکاربوونی

( چاڵاکوانێک )

 بەشی یەکەم:
کاتێک کە مەسرور بارزانی سوێندی یاسایی وەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێم خوارد، دوای ماوەیەکی کەم لە جیھان چەندین قەیران دروستبوون ، دیارترینیان ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کە بەجارێک کاریگەری ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی بەسەر تاک بە تاکی وڵاتان دروستکرد، کوردستانیش بێ بەش نەبوو لە کاریگەرییەکان ، کۆرۆنا زیانی گیانیشی پێگەیاند، بەڵام گەر لێ وردببینەوە چەندین وڵات بەھۆیەوە ئابوریان داڕما پێشکەوتووش بوون ، لە لە نێوچووندا بوون ، ئەگەرچی بانگی ھەلوەشانەوەی ھەرێم دەدرا لەوکات، بەڵام مەسرور بارزانی ، دۆخە سەختەکەی تێپەراند، زوو کوردستانی لەو دارمانە ئابوریە رزگارکرد ، وێرای ئەوەی داھات بەھۆی وەستانی گشت سێکتەرەکان وەستا حکومەت پلانی بۆ داھات دانا بە جۆرێک داھات ھەمەجۆرکرا ، ئەوەتا ئێستا حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ، بەبێ ئەوەی عێراق بەشە بودجەی ھەرێم بنێرێت زۆر بێ منەتانە و بەبێ پاشەکەوت و بەبێ لێبرین بە داھاتی ناوخۆ و نەوت و نانەوتی مووچە دابەش دەکات ، ئەگەرچی خەڵکێکی زۆر دژی ھەنگاوەکانی گرتنەبەری خۆپاراستن لە کۆرۆنا  وەستانەوە ، بەڵام ئەوەی مەسرور بارزانی بۆ کۆرۆنا گرتیەبەر لەدوایدا زۆربەی ھەرە زۆری وڵاتانیش پەیرەویان کرد ، لەو ساتدا دژایەتی زۆری حکومەت دەکرا، بەربەست دروست دەکرا ، بە دوژمنی ناوخۆ و دەرەکی سێرەیان لە حکومەت گرتبوو ، کەچی حکومەت ھەر درێژەی بە خزمەتدا و تا ئێستاش بەردەوامە، ئێستا کەس سۆراخی ئەوانە نازانێت کە دژی ھەنگاوەکان بوون.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال