پەری مەحەمەد: ڕۆژنامەنوس/کابینەی نۆیەم توانی خۆی رابگرێت و تا ئێرە خۆی بھێنێت کە چەندین قەیران توشی بوو


سێ ساڵ لەبەردەم تەحەدیەکان

پێش دەستەبەکاربونی کاک مەسرور نەیارەکانی بانگەوازی شکستەیان بڵاو دەکردوە بەڵام ئەو لەبری وولامدانەوە ئەو دەستی بەکارەکانی خۆی کردو دەیزانی دەبێت ئەو ماڵێکی کاول نوژەن بکاتەوە لە کاتیدا وەرگرتنی حکومەتێکی پڕ قەیران ئەرکێکی ئاسان نەبوو.

یەکەم دروشمی کابینەکەش چاکسازی و حکوومەتێکی بەهێز بوو، دەستبەکاربوونییەوە کۆمەڵێک چاکسازیی و گۆڕانکاریی کرد لە پرسی داھات ئەویش بە زیادکردنی داھاتی ناوخۆ و داھاتی خاڵە سنوورییەکان و تاڕادەیەک لە رووی ئابوورییەوە داھات زیادی کرد، بەڵام دوای چەند مانگێکی چەندین قەیران رووبەرووی جیھان و ھەرێمش بۆوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ھۆی ئەوەی جیھان کەرەنتینە بکرێت و ئەمەش وای کرد داھات دابەزێت ھەروەھا ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە دەھات ئەویش بە بریاری سیاسی راگیرا، نرخی نەوتیش لە بازارەکانی جیھان دابەزی بۆ نزیکەی ٢٠ دۆلار، بۆیە ئەم کابینەیە سێ قەیرانی گەورە رووی تێکرد، سێ قەیرانی گەورەی تاقەت پڕوکێن ئەگەر ئەم کابینەیە نەبووایە ھەر حکوومەتێکی دیکە بووایە بەرگەی نەدەگرت سەرەرای ئەوەش زۆنی سەوز وەک پێوست ھاوکار نەبووە لە سەرکەوتنەکانی ئەو کابینیە ھەر لە سەرەتاوە بەربەستیان دروست کردوە تا شکست بێنیت وەک پێویست ھاوکاریی حکوومەت نەبوون، ھێشتاش توانی خۆی رابگرێت و تا ئێرە خۆی بھێنێت، و ئێستا دەتوانێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدات ھەروەھا ھەندێک پڕۆژە ئەگەر کەمیش بێت لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان جێبەجێی بکات".بۆیە کارەکانی ئەو کابینیە جیگای دەستخۆشیە سەرەرایی بەربەستەکان و دژایەتی ھەموو حزبەکان توانیویەتی کارەکانی خۆی بکات و بەردەوام بێت بۆیە شایانی ستایش و دستخۆشێییە...


أحدث أقدم

نموذج الاتصال