هەولێکی دیکەی تەعریب کردن بە پشتگیری سوپای عێراق کشتوکاڵکردن لە جوتیارانی گوندی پەلکانە قەدەغە دەکەن

 

فەرماندەی فیرقەی 8ی سوپای عێراق شەوی رابردوو بە هێزێكی زۆرەوە چووەتە گوندی پەلكانە و سەردانی ماڵی عەلی عەواسی كردووە، كە شێخێكی عەرەبە. دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ئەو کەسە بە "ئەندازیاری تەعریب" لە سنوورەكە دادەنێن.
محەمەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سنووری سەرگەڕان بە كوردستان24ی راگەیاند، جووتیارانی گونده‌كه‌ لەلایەن سوپای عێراقەوە ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، نابێت لەمەودوا زەوییەكانیان بۆ چاندنی گەنمەشامی بەكاربهێنن.
گوتیشی: ئەو فەرماندەیەی سوپای عێراق جگە لەوەی به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌‌ چووەته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و كشتوكاڵكردنی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رژمێری خێزانە كوردەكانیان كردووه‌ كە ئامانج لێی تەعریبە و گێچەڵێكی دیكەی عەرەبە هاوردەكانە بۆ فشار خستنەسەر جووتیارانی كورد، بۆ ئەوەی گوندكە چۆڵبكەین و دواتر داگیری بكەن.
نوێنەری جووتیارانی سنووری سەرگەڕان داوای له‌ سەركردایەتی سیاسی كورد كرد، رێگری لەم هەوڵە بكەن و چارەسەری كێشەی جووتیارانی كورد بكەن لە سنوورەكە.
 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال