مەسرور بارزانی نەک تەنیا پیاوی ئارامی و ئاسایشە سەلماندی کەسێکی لێهاتوشە لە بەڕێوبردنی حکومەت


۳ساڵەی تەمەنی کابینەی ۹، سەرکەوتن یان نشوست؟

دوای تێپەڕبوونی۳ سێ ساڵ بەسەر دەستبەکار بوونی کابیەی ۹ نۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بە بێ پشت بەستن بە بەغداو تەنها بە داهاتی هەرێمی کوردستان:


۱. مووچەی فەرمانبەران بە تەواوەتی و بێ لێبڕین دابین بکات.

۲. پڕۆژەی وەبەرهێنان و تەرخانکردنی پارە بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەردەوامە.

۳. داتاکان پێمان دەڵێن کە: هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا سەرەڕای زۆری ئاستەنگەکانیش، بە پشت بەستن بە داهاتی ناوخۆ بەبێ هاوکاری بەغدا نموونەیەکی جوانی سەرکەوتن بوو.


ئەمانەی سەرەوە ئەگەر بە ویژدانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەین، ئاماژەن کە حکومەتی هەرێم لەسەر ڕێچکەیەکی دروستە و ئەو چاکسازییە دارایی و کارگێڕیانەی کە ئەنجامدراون جێگەی خۆیان گرتووە و کارا و بەرهەمدارن.


ئەوەی لە هەمووشی گرنگترە ئەوەیە کە بەڕێز جەنابی کاک (مسرور بارزانی/ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان) وەک سەرکردەیەکی سەرکەوتوو دەرکەوت، و سەڵماندی کە نەک تەنها پیاوی دابینکردنی ئەمن و ئاسایش و ساقامگیرییە، بەڵکو کەسێکی لێهاتووشە لە بەڕێوەبەردنی حکومەت و ئەگەر دەرفەت هەبێت دەتوانێت بەردەوامی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کورستان بدات و ژێرخانێکی ئابووری بەهێز بنیات بنێت.


#QahramanOthman

أحدث أقدم

نموذج الاتصال