لەسەردانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی ئیسرائیل ڕایگەیاند سوپای پاسدارانی ئێران هەر لە لیستی تیرۆردا دەمینێتەوە


 

بایدن پێداگره‌ له‌ هێشتنه‌وه‌ی سوپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆردا

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ دوێنێوه‌ هاتووه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێداگری له‌ هێشتنه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ناو لیستی تیرۆردا كرد.

ئه‌و ئاماژه‌ی داوه‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا رێ له‌وه‌ بگرێت ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ناوكی بگات، دواین بژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌مان ئامانج به‌كارهێنانی هێزه‌.

بایدن هاوكاری و هاوئاهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیشی دووپات كرده‌وه‌ و گوتی، باشترین رێ بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به‌ چه‌كه‌كه‌ بگیرێت، دانوستانه‌ و ئه‌مه‌ریكا خوازیاره‌ به‌ رێككه‌وتنی ناوكی بگات.

له‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ دانوستانه‌كانی بواری ناوكی وه‌ستابوون و ته‌نیا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ گه‌ڕێكی تری دانوستان به‌ بێ ئه‌نجام له‌ قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ چوو.

ئێران له‌سه‌ر هه‌مان مه‌رجی پێشووی خۆی سوور بوو

به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئێران له‌سه‌ر هه‌مان مه‌رجی پێشووی خۆی سوور بوو و داوای كردبوو سوپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆر بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌. ته‌نانه‌ت مه‌رجێكی تریشی زیاد كردبوو و داوای كردبوو له‌ ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن، حكوومه‌ته‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بۆیان نه‌بێت هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه‌.

له‌ میانه‌ی ئه‌م گه‌شته‌یدا بۆ ئیسرائیل، جۆ بایدن پێداگری له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی سوپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆردا كردووه‌ و ئیسرائیلییه‌كانیش به‌م  هه‌نگاوه‌ی بایدن دڵخۆش بوون. 

بایدن له‌ كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئیسرائیلی، ئه‌م زانیارییانه‌ی ئاشكرا كرد و روونی كرده‌وه‌، تره‌مپ به‌ ده‌رچوونی له‌ رێككه‌وتنی ناوكی له‌ ساڵی 2018 كارێكی هه‌ڵه‌ی كرد و هۆكار بووه‌ له‌وه‌ی ئێران له‌ چه‌كی ناوكی نزیكتر بکەوێتەوە


أحدث أقدم

نموذج الاتصال