سبەی چی روو دەدات لە عێراق




 ئەمڕۆ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر تازەترین ڕێنمایی بۆ نوێژی سبەی هەینیی بەغدا بڵاو كردەوە كە بڕیارە لایەنگرانی رەوتی سەدر و كەسانی نزیك لەو ڕەوتە بەشداری تێدا بكەن.


بەپێی خاڵی یەكەمی ڕێنماییەكان، سەدر رای گەیاندووە كە نوێژی یەكگرتووی ڕۆژی هەینی، پەرستنێكی تەواوی خوایە و داوای كردووە، پابەندی فەرمان و رێساكان بن، ”منیش هەوڵ دەدەم نوێژتان لەگەڵدا بكەم، یان كەسێك دەنێرم كە نوێنەرایەتیم بكات“.


لە خاڵی دووەمی رێنماییەكانیشیدا، سەدر ئاماژەی بە ئایەتێكی قورئان (كتێبی پیرۆزی موسوڵمانان) داوە كە دەڵێت: (أولئك الذين كفروا بايات ربهم ولقائه فحبطت أعمالهفم فلا نقيم لهم يؤم القيامة وزنا)، لەگەڵیشیدا داوای كردووە، گوێ لە دەنگۆكان نەگرن، ”ئێمە بەهای بۆ دانانێین“.


خاڵێكی دیكەی ڕێنماییەكانی سەدر، باسی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی كردووە و نووسیویەتی: ”دەنگی جومعە بەرزترە لە هەر ناڕەزاییەكی دیكە، من ناچمە نێو ئاژاوەوە“.


لە كۆتاییشدا دەڵێت: ”بژارە بۆ گەلە، من پێشتر پشتیوان بووم، لە رۆژانی داهاتووشدا ئەگەر بیانەوێت لە پێناو سەركەوتنی چاكسازی، پشتیوانیان دەبم“.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال