سوپاسالاری ئیسرائیل: ئامادەکاری دەکەین بۆ هێرشی سەربازی لە دژی ئێران


 سوپاسالاری ئیسرائیل: ئامادەکاری دەکەین بۆ هێرشی سەربازی لە دژی ئێران


ئەفیف کۆخافی، سوپاسالاری ئیسرائیل جەختی کردەوە، "ئامادەکردنی بژاردەی سەربازی لە دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ئەرکێکی ئەخلاقییە و پرسێکی گرنگە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هێرشی سەربازی لە ئەگەری شکستهێنانی دیپلۆماسییەت".

ھەروەھا کۆخافی رایگەیاند، "مێژوو ئەوەی سەلماندووە رەنگە دیپلۆماسییەت شکست بهێنێت و سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ ئەو ئەگەرە".


جێی باسە، کۆخافی پێشتر رایگەیاندبوو: "ئێران هەڕەشەیەکی هەرێمی و جیهانی پێک دەهێنێت"، روونیشی کردەوە: "ئەو سیستەمە ئەمریکییەی کە لە بەردەم جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نمایشکرا ئامرازێکی سەرەکییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران و بریکارەکانی".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال