گەندەڵییەکی گەورەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەبێت


 بە ئیمزای سەرۆکی پەرلەمان بڕێک پارە بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمان خەرج کرا بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی پێ بکەن پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای کردووە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان ١٠ فەرمانبەری ناردووەتە وڵاتی یۆنان بۆ گەشت کردن.

لەنێو فەرمانبەرەکاندا سەرۆکی دیوانی پەرلەمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان و بەڕێوەبەری ژمێریاری ھەن و بۆ ھەر یەکێکیان بڕی ١٠٠٠ دۆلار خەرج کراوە کە دەکاتە ٣٠ ھەزار دۆلار.

ھەر بەپێی زانیاریەکان، گەشتەکە بە ناوی کۆکردنەوی زانیاری و ئەزموونی یۆنان نووسراوە.

بالکێش 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال