تۆمارێكی دیكەی دەنگیدا، مالیکی داوایه‌ك له گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "برادەرانى بەدر و فەتح بێکارن و گوێ نادەنە رەوشەکە و لە باخەکانیانن".
تۆمارێكی دەنگیی دیكە بڵاوکرایەوە، کە دەگوترێت دەنگی نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسایە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، پەیوەندی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمیندارى گشتی کەتائیبی سەیدولشوهەدا باشە.
به گوێره‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه، مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ھەموویان راستەوخۆ سەر بە ئێرانن، ھاوكات دەڵێت، "برادەرانى بەدر و فەتح بێکارن و گوێ نادەنە رەوشەکە و لە باخەکانیانن".
لە تۆمارە دزەپێکراوەکەدا، مالیکی هەروەها داوا لە گرووپە چەکدارەکان دەكات، پەیڕەوی سوپای پاسدارانی ئێران بكەن و کاروبارەکانیان بخەنە دەست ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس.
دوو رۆژ به‌ر له ئێستا پارێزه‌رێك له به‌غدا به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به سه‌ركرده سیاسییه‌كان سكاڵای دژی مالیكی تۆماركرد، ئەو رۆژنامەنووسەی تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پێشتر رایگه‌یاندبوو، یەک کاتژمێر تۆماری دەنگی دیكه‌م لایە و ڕۆژانە بڵاویدەکەمەوە، ئەمەش وای کردووە ترسی زیاتر هەبێت لەو وتانەی کە دەنگی دزە پێکراون.
هاوكات دوێنێش موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له مالیكی كردووه، خۆی به‌ركه‌نار بكات و بكشێته‌وه و واز له كاری سیاسی بهێنێت و داوای لێخۆشبوو‌ن بكات، خۆی بداته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه خوایه، به تۆبه و په‌شیمانی بۆی بنووسرێت.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، خاوه‌نی ئه‌و بیركردنه‌وه وێرانكه‌ره، ناكرێت به هیچ جۆر و شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه به‌رێت.
https://twitter.com/ali_alifadhil/status/1549135861895385090?s=20&t=6WzLKs07A4usIwTqbcPVkg