بۆمبەكەی (دوكان)یش پوچەڵ دەكەینەوە!
بافڵ تاڵهبانی، له کۆبوونهوهی بەشێك لە حزبهکانی ههرێمی کوردستان، نامهی (جهمیل بایک)ی سهرکردهی پهکهکهی خوێندۆتهوه، ههروهها نامەی دەنگیی (مەزڵوم كۆبانی) لێداوەتەوە، كە ئەو دوو سەركردەی پەكەكە، بانگهێشتی كۆبوونەوەكەی دوكان كراون، بەڵام نەیانتوانیوە ئامادەبن!
پێتان سەیر نەبێ، كە بافڵ تەنها پەكەكەی بانگهێشتكردووە، نە حزبەكانی رۆژهەڵات، نە حزبەكانی تری رۆژئاوا و باكووری كوردستانی بانگهێشت نەكردبوو، چوونكە ئەوەی بافڵ پیلانی بۆ داناوە، دژایەتی هەرێمی كوردستانە، بە پشتیوانی دوژمنانی هەرێم!
ئەگەرچی نوێنەری پەكەكە لە كۆبوونەوەكە بووە، بەڵام ئەگەر پیلانگێڕی نەبێ، بانگهێشتی جومعە و مەزڵوم بۆ چییە؟ لە كاتێكدا بافڵ حزبەكانی وەها بانگهێشتكردبوو، كە بۆ بابەتی كێشەكانی ناوخۆی هەرێمە، پەكەكە چ پەیوەندی بە كێشەی یەكێتی هەیە لە ناوخۆی هەرێم؟
خەڵك باش دەزانێ، بافڵ تاڵەبانی پیلانگێڕی لە دژی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام بافڵ دەبێت باش ئەو راستییە بزانێ، كە هەموو ئەوانەی لە رابردوودا دژی هەرێمی كوردستان بوون، شكستیانهێناوە.
هەرچەندە لەناو كۆبونەوەكەشدا، وەڵامی بافڵ دراوەتەوە و بیرۆكە و رایەكانی رەتكراوەتەوە، بەڵام ئەو بۆمبەی دوكان، وەك هەموو بۆمبەكانی رابردوو، پوچەڵ دەكەینەوە!
ئێستاش وەك رابردوو، پێشمەرگە و خەڵك و جەماوەری بێشوماری دڵسۆز، بە خوێن بەرگری لە خاك و قەوارەكەیان دەكەن، بۆیە باشترە كەس سەر لە بەرد نەدا و یاری بە ئاگر نەكات!
کاروان مەحەمەد سابیر