ڕۆژنامەنوس بارزان عەلی حەمە: قوباد و بافڵ خەڵک دەکوژن و ئەشکەنجە ددەن و لە زیندان دەکەن

خەڵک ئەگرن و تێیهەڵەدەن، کە ڕەخنەیان لێ بگریت، ئەڵێن خۆ لە هەولێر ئازادی نییە! خەڵک لە زیندان ئەکەن، باسی بکەی، ئەڵێن لە هەولێر خۆپیشاندان ناکرێ! لە پێش زانکۆ بە شەق لە کچە خوێندکار ئەدەن، ڕەخنە بگریت، ئەڵێن لە هەولێر شەق لە مامۆستا درا! گازی فرمێسکڕێژ ئەکەن بەسەر خۆپیشاندانا و خەفەقانیان دەکەن، دەمبکەیتەوە ئەڵێن لێرە ئازادی هەیە و لە هەولێر کەس ناتوانێت خۆپیشاندان بکات! خەڵک ت/یرۆر ئەکەن، ڕەخنەت هەبێ، ئەڵێن پارتیش خەڵکی کوشتووە! ڕۆژنامەنووس ئەڕفێنن، لەسەری بەجواب بێی، دەڵێن پارتیش خەڵکی گرتووە! منداڵ لە ژێر شەقی پۆلیسە هۆڤانییەکانیاندا دەمرێ، لە زیندانە وەحشەتناکەکانیان خەڵک هەڵدەواسن، لەسەر پۆستێکی فەیسبووک هێزە ڕەشەکەیان گەنج دەڕفێنێ، ڕەخنەت لەمانە هەبێ، بە هێنانەپێشەوەی مەوزوعی پارتی بێدەنگت دەکەن!

ئێوە بەم نیزامە ئیستبدادی و پۆستاڵییە عایلەییەتانەوە، بۆ پێتان وایە ئەم جۆرە خۆپیشاندانانەی لای ئێوە دەکرێن، بریتین لە ئازادی؟ 

خۆپیشاندانێک گوزارشتە بۆ ئازادی و دیموکراسی، کە شەقی لەسەر نەخورێت و گازی فرمێسکڕێژت پیا نەکرێ و زیندان نەکرێی و ژیانت لەسەری تاڵ نەکرێ!

پارتییان کردووە بە کەڤەر، خەڵک دەکوژن و دەدزن و دەڕفێنن، دەبێت قسە نەکەی، چونکە «لای پارتی ئازادی نییە و خۆپیشاندان ناکرێ». برا بچوکەکەم لە مەکتەب دەرنەچووبوو، وتم بۆ دەرنەچووی؟ وتی: خۆ هەر من نیم، فڵان و فیساریش دەرنەچوون. ئێ چاوت دەرێ، تۆ خۆت بۆ دەرنەچووی؟

قوباد و براکەیشی وان، خەڵک دەکوژن و دەڕفێنن و حەپس دەکەن و ئەشکەنجە دەدەن، ئەڵێی وا مەکەن، ئەڵێن ئەوەتا لای پارتی ئازادی نییە، ئێ چاوتان دەرێ، ئێوە بۆ خەڵک دەکوژن؟ بۆ گازی فرمێسکڕێژ دەکەن بەسەر خوێندکاراندا؟ بۆ منداڵی خەڵک لە زیندان دەکەن؟ بۆ بە شەق لە کچ ئەدەن؟ داوەشێن بۆ خۆتان و نیزامتان.

تەنیا شتێکی شاسوار عەبدولواحید ڕاست بووبێت، ئەوەی بوو کە وتی: ڕۆژێک کوڕەکانی مام جەلال وەک مفەوەز شەماڵ لەبەر سەرا هەڵدەواسرێن! فیعلەن وا نیشانەکانی هەڵواسینیان دەرکەوتووە!


به‌رزان علی حه‌مه‌، رۆژنامه‌نوس

أحدث أقدم

نموذج الاتصال