مامۆستا ئەژی ئەمین : سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری


 ئه‌ژی ئه‌مین:ئێران به‌ چاوساغی دەستی ناپاکی ناوخۆ هەموو سنوورێک دەبەزێنێت

داوای هەڵوێستی ڕوون و جیددی لە عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین

هەموو لایەک لە هەستیاری بارودۆخەکە و مەترسییەکانی ئاگادار ده‌کەینەوە

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە مەترسییەکانی هێرش و هەڕەشەی بەردەوام و بێ پاساوی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، سەروەریی خاک، ئاسایشی خەڵکی کوردستان و عێراق ئاگادار بکەینەوە.

سەرباری کۆمەڵکوژی و ڕەشەکوژی و پێشێلکاریی ناڕەوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کۆماری ئیسلامی نیازی دوژمنکارانەی خۆی دەرحەق بە خەباتی ڕەوای گەلی کورد و ئەزموونی هەرێمی کوردستان نەشاردۆتەوە، خەریکە بە چاوساغی دەستی ناپاکی ناوخۆ و بەهۆی نەبوونی هەڵوێستی جیددی و هەنگاوی ڕاستەقینە و پێویستەوە چ لەسەر ئاستی عێراق و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەموو سنوورێک دەبەزێنێت، هەروەها گشت یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەهاکانی دراوسێیەتی پێشێل دەکات.

ئێمە لە کاتێکدا کە داوای هەڵوێستی ڕوون و جیددی لە دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، بە پێویستی دەزانین کە هەموو لایەک لە هەستیاری بارودۆخەکە و مەترسییەکانی ئەو بێدەنگییە ئاگادار بکەینەوە.

خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی بەرگری ڕەواو پاراستنی خۆیان هەیە، ئەم بێدەنگییە ترسناکەی حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەبوونی هەڵوێستی جیددی لە هەمبەر ئەم دەستدرێژیی و کۆمەڵکوژییانە، بێگومان ناوچەکە بەرەو شەڕ و ململانێیەکی هەرێمایەتی و جەنگێکی گەورە دەبات و ئاسایشی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین دەشێوێنێت.

بێدەنگی دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەو خەمساردییە لە هەمبەر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئێمە تەواو جێگای گومانە، ئاماژە بە پیلانگێڕیی و گەلەکۆمەیەکی ناوخۆیی و هەرێمایەتی لە ئەزموونی گەلی کورد دەکات، هەر بۆیە هێزە شۆڕشگێڕەکان و کۆمەڵانی خەڵک دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورە کە ئەمە چیدی مایەی قبوڵکردن نییە.

نەخێر بۆ پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان،

بژی و بەردەوام بێت خەباتی ئازادی خوازی گەلانی ئێران لە پێناو مافە ڕەواکانیاندا.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال