پارتی‌ باره‌گه‌كه‌ی‌ كه‌ركووكی‌ پێشكه‌ش به‌ زانكۆ كرد


 پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ پێشه‌كه‌ش به‌ زانكۆی‌ كه‌ركووك ده‌كات.


باره‌گای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، ده‌كه‌وێت گه‌ڕه‌كی‌ ره‌حیماوا كه‌ ساڵانێكی‌ زۆره‌ سوپای‌ عێراقی‌ تێدایه‌، مانگی‌ رابردوو دادگای‌ فیدڕاڵ باره‌گای‌ پارتی‌ بۆ حزبه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بڕیاردرا ئه‌و باره‌گایه‌ نه‌بێته‌وه‌ شوێنی‌ حزبی‌ و له‌ به‌رانبه‌ردا بدرێت به‌ زانكۆی‌ كه‌ركووك. 

بڕیاره‌كه‌ تێیدا هاتووه‌، " له‌ بابه‌تی باره‌گاكانی پارتی له‌ كه‌ركووك، له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك و پێزانین و ڕێزگرتن له‌ خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خۆڕاگر و به‌رده‌وام قوربانی ده‌ربوون له‌ پێناو ئامانجه‌ ڕه‌واكانیان، بڕیاردرا پارتی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی خۆی له‌ كه‌ركووك، پێشكه‌شی‌ زانكۆی كه‌ركووك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره‌".

هه‌روه‌ها له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ پارتی‌ هاتووه‌، سوپاسی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ركردنی بریاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له‌و شاره‌دا.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال