بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا بۆردومانکرا


لە ئاكامی بۆردومانێكی ئاسمانیدا بۆ سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بەغدای پایتەختی عیراق دو بەرپرسی باڵای سەربازیی ئەو گروپە كوژران و چەند كەسێكیش برینداربون.

بەگوێرەی زانیاریی میدیا ناوخۆییەكانی عیراق، لە بۆردومانێكی ئاسمانیدا كە پێدەچێت لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بوبێت، بارەگایەكی گروپی حەشدی شەعبی لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عیراق كرایە ئامانج و بەهۆیەوە تا ئێستا دو بەرپرسی باڵای سەربازیی گروپی حەشدی شەعبی كوژراون كە یەكێكیان ناوی موشتاق تالیبە كە ناسراوە بە ئەبو تەقوا و یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پشتێنەی بەغدایە لەو گروپەدا، بەهۆی بۆردومانەكەشەوە تا ئێستا شەش كەس برینداربون.

میدیاكانی عیراق باس لەوەدەكەن كە ئەم هێرشە لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر بارەگای حەشدی شەعبی ئەنجامدراوەو تا ئێستاش حكومەت و دامودەزگا ئەمنییەكانی عیراق هیچ راگەیەندراوێكیان لەبارەی ئەو هێرشەوە بڵاونەكردۆتەوە.

ئەم وێنەی خوارەوە سەرکردەیەکی باڵای سەربای حەشدی شەعبیە لە بۆردومانەکە کوژرا 


أحدث أقدم

نموذج الاتصال