سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا  بە گرنگ و مێژوویی و فاکتەری گەشەپێدان و ئارامی وەسفکرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیدا جەخت لە بەرەوپێشچوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە، ئەویش لەپێناو پتەوتربوونی سەقامگیریی هەرێمایەتی و هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکان و قووڵترکردنی بنەماکانی دراوسێتی و برەودانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.

دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال