سودانی بڕیار لەسەر موچەی مانگی 12 دەدات

بڕیارە ئەم هەفتەیە لیژنەی بەدواداچوون بۆ كێشەی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی كوردستان، راپۆرتێك پێشكەشی وەزارەتی دارایی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات

بەپێی زانیارییەكان سبەی یان دووشەم لیژنەی بەدواداچوون بۆ هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بۆ مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، راپۆرتێك پێشكەشی وەزارەتی دارایی و محەمەد شیاع سوودانی دەكەن.

لە راپۆرتەكەدا تەواوی ئەو وردەكارییانە روون دەكرێتەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان هاتووەتە ناردن، چونكە بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان، جیاوازیی لە پارەی هاتوو هەیە.

ئێستە بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كوردستان بڕی 822 ملیار دیناری بە كەمیی لەلایەن عێراقەوە هاتووەتە ناردن.

نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە لەسەر مووچەی مانگی 12 بڕیار دەدرێت و لیژنەیەك پێكهێنراوە و بەردەوامن لەكاركردن.

چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیە لەسەر ئەو پرسە كۆبوونەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام بدرێ، تێیدا بە وردەكاریی تەواو راپۆرتەكە لەسەر خەرجی و داهاتەكان لە راپۆرتەكە بنووسرێت.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال