شاندێکی دارایی عێراق گەیشتە هەولێر

شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق گەیشتونەتە هەولێر و هەر ئەمرۆ یەکشەممە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٥ لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی دەست بە وردبینی لە خەرجی و داهات دەکەن.

بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجە، دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق وردبینی لە خەرجی و داهات دەکەن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو و هەردوو دیوانی چاودێریی بە هاوبەشی وردبینیان لە خەرجی داهات کردووە و راپۆرتی هاوبەشیان داوەتە هەردوو حکوومەت، بەپێی راپۆرتەکانیان خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان وەک یەک بووە، جگە لە چەند تێبینیەک لە راپۆرتەکانیان هەبووە.

هەر بەپێی زانیاریەکان، هەردوو دیوانی چاودێریی لە رێگەی چەند تیمێکی هاوبەش، ئەمڕۆ دابەشی وەزارەت و شوێنەکان بوون و دەستیان بە وردبینی لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ كردووه‌ و بڕیارە چەند رۆژێک بمێنیەوە دواتر راپۆرتێکی هاوبەش بدەنە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال