میلیشیای (عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی ماوه بگاته سه‌ر سنوورى عێراق، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات بگاته لاى مه‌زارى پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم كه له ناو خاكى عێراقدایه.
قه‌یس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكی میلیشیای (عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق) له وتارى نوێژى جه‌ژن (ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه لاى شیعه‌مه‌زهه‌به‌كانى عێراق) ڕایگه‌یاند: "ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات بگاته لاى مه‌زارى پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم كه له ناو خاكى عێراقدایه".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى قسه‌كانیدا هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى له نێوان ئیسرائیل و سنوورى عێراقدا، ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك ماوه‌ته‌وه.
قه‌یس خه‌زعه‌لى، جه‌خت ده‌كاته‌وه كا نابێت چیتر ده‌سته‌وه‌ستان ڕابوه‌ستن، ده‌شڵێت: "دوژمن له ناو بازنه‌ى كێشمه‌كێشه‌كان ئێمه دوور ناخاته‌وه".
له وتاره‌كه‌یدا دووپاتی کردەوە کە لە ئێستادا لە فەلەستین، لوبنان، سووریا و یەمەن جه‌نگه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه، گوتیشی: "سه‌رتان سووڕ نه‌مێنێ لە هەڵبەستنی بیانوویه‌ك بۆ هێنانی عێراق بۆ بەرەکانی شەڕ، چونکە شەڕەکە ئایدیۆلۆژییە".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئاماژەی بەوەدا کە "مەترسییەکی دیکە بۆ سەر یەکێتی و سەقامگیریی خاكى عێراق، هەڕەشەی تورکیایە".