ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌شێك له ورده‌كارییه‌كانى سه‌رۆكمارى ئێران و هه‌ردوو سه‌رۆكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و په‌رله‌مانى ئێران له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی ئاشكرا ده‌كات. به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، به خامه‌نه‌ییان ڕاگه‌یاندووه، جێگره‌وه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ڕووخانى ڕ‌ژێمى ئێستاى ئێرانه.
ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ـى ئه‌مریكی بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە کە مه‌سعوود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی دیدارەکەیدا له‌گه‌ڵ عه‌لى خامنەیی، ڕێبه‌رى باڵاى ئێران، پێیگوتووه، "ناتوانرێت به‌رده‌وامى به بەڕێوەبردنی وڵات بدرێت لە نێو ئه‌و هه‌موو قەیرانەی ئێستا".
ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه كه سەرکۆمارى ئێران داوای لە خامنەیی کرد، ڕێگە بە دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بدات، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات دانوستانه‌كان به شێوه‌ى ڕاستەوخۆش بێت، گوتوویه‌تى: "چونکە ده‌كرێت به‌دیلی دانوستان، دەتوانێت ڕووخانی ڕژیم بێت".
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئێرانى به بێ ناوهێنانیان، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بەرپرسانی باڵاى ئێران بە عه‌لى خامنەیی، ڕێبه‌رى باڵاى ئێرانیان ڕاگەیاندووە، وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، ناوچەکە دەخاتە مەترسی شەڕێکی فراوانترەوە.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردووه، كه مەسعوود پزیشكیان، سەرکۆماری ئێران و هه‌ردوو سەرۆکانی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و په‌رله‌مان، خامنەیییان ئاگادار کردۆتەوە کە ڕەتکردنەوە یان شکستهێنان لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە هۆی هێرشی سەربازی بۆ سەر پێگه ئەتۆمییەکان