ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەمان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشمان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.
ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بین لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.